سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
له ئایه‌ته‌كانت تێ نــاگه‌م
تا هه‌توانی ئه‌م زه‌ڵكاوه ئه‌به‌دییه
نــاز نرخی جوانی تۆیه و
گه‌ردوون ده‌یبــا
هه‌پـروون به ناو
ته‌وژمێكی حه‌زلێـكراو
پچڕاوم و تازه ئیتر
شه‌وه‌ژانی ئه‌م كه‌سه‌ره شێتی كردووم
تـــۆ له هۆده‌ی خه‌یاڵێكی به‌رین
به قه‌رای چـاو
له هه‌نده‌سه‌ی تێك شكانی ته‌وژمێكی شێتانه‌وه
ئابڵۆقه‌ی ئه‌م ژینه ته‌ڕه‌ی
تا كه‌ڕه‌نای شه‌ڕێكی تازه ژیـر نابم
چ سارده ئه‌م هۆده تاریكه سه‌روا
سه‌روا ...
هه‌ناسه‌كانم ته‌نیا تۆ ناسووتێنێ
منیش ئیتر له بــــاوه‌ڕی شێتانه‌ما
تۆ ناگونجێی....
نـا نــا
نا باوه‌ڕت به‌م چه‌پكه سیسانه نه‌بــێ و
دڵنیابه گیرفانه‌كانم خاڵییه
له گریان و بێ تاقه‌تی
سه‌روا ... سه‌روا...
ئایه‌ته‌كانت تازه‌یه و
بۆنی مێخه‌ك و ڕێحان و
ئازارێكی كۆنی لێ دێ ...
به قاقای پێكه‌نینت ده‌كه‌ڕێم و
له شه‌وبۆی ده‌فته‌رێكی ئاواره‌دا
كاسم ، كه‌ڕم ،
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
تا له به‌رۆكت تێر نه‌بم
ناڕۆمه‌وه
تینووی شیـــرم
گڕی بوودا و یونگ و ئۆشوو
تا سه‌ره‌تای ئه‌م گێژه‌نه ته‌زاندوومی
سه‌روا ... سه‌روا...
باله‌مه‌ودوا
هه‌ر چی ئه‌ڤینی ئه‌م دڵه سه‌رشێته‌یه
بڕژێته ناو
ده‌ماره‌كانی ژێر پێت و چاوه‌كانم
من نامه‌وێ
قه‌ت تێبگه‌م چی ده‌نووسم
با چڕینی ئه‌م قه‌ڵه‌مه
هه‌ر ئاشنای ئه‌م هۆده تاریكه
ئه‌م هه‌ساره‌خوێناوییه و
ئه‌م شێتیله دڵانه بێ
