سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
پلیشاوم له ژێر گابه‌ردی ئاسمان و
به بیرێكی ئاڵۆزه‌وه ڕوانینم
تا ئاوێته‌ی ڕامووسانی سروشت نه‌بێ ئۆقره ناگرم
ته‌شه‌ر توێشووی ئه‌م ڕێبواره و
جێ‌ژوان كه‌یلی شه‌پۆلێكی ترسێنه‌ر و زهڕنهقووتی نه‌وسی تازه
من له پلیكانه‌كانی ته‌مه‌نه‌وه دێمه خوار و
تا سۆمای تیشك ئاخ , ئێش په‌نجه‌ی ڕۆحم ده‌ته‌زێنێ و
له كه‌ناری ئه‌م جۆگه ئاهوورایی و مهستهڕییه ڕاكشێ
ڕاكشێ ئای ڕۆژانی منداڵیم
به تاسه‌ی نان قه‌یسی و ئهلاسكه سڕهكانهوه خه‌وه بهردینهكانمان ده‌دی
تا هه‌ڵدانی ئاڵایه‌كی تر لێم مه‌ترسه ون بووم
ون بووم من نازانم كانیاوی كامه به‌رۆك تێری كردووم
خاكم به سه‌ر
بۆنی پرچه‌كانی دایك و
مێخه‌كه‌كانی په‌نجه‌ره
نامناسن و
نامۆ له زێد و ده‌شتی خۆم
شێتم مه‌كه كامه كۆڵانه په‌نجه ته‌زیوه‌كانم دهكڕوسێ و
كڵاو ڕۆژنه‌ی ئه‌م حه‌زه ئه‌فسوون كراوه سووتێندرا
ئای ژانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه
مێلۆدیای ئه‌م كۆنسێرته له گوێی ڕۆحی من تێر نابێ
مۆسیقایه و داڕمانی په‌یكه‌ره‌كان
من خاپووری بوومه‌له‌رزه‌ی بیره‌كانی ئاسمان و
ڕهشچاڵهكانی زه‌ویم و
له ئاوێنه‌ی ڕه‌نگێكه‌وه پرچه‌كانت ماچ نا
ئه‌م گوناحه ئه‌رخه‌وانه ته‌نیا نیگای مه‌سته چاوه ده‌ی شه‌رعێنێ
های های های های
گیرفانه‌كانتان
جانتا و تهلیسهكانتان
پڕ كه‌ن له‌م مه‌عجوونه با سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه
له هه‌ناسه‌ی ئه‌م بزاڤه ئالووده بێ و
تا چرۆی به‌هاری تازه كفنی زستانی دادڕێت و
جارێكی تر لینگ كوتان و قیڕِه و ئێش و ژانی قورسی له دایك بوون
منداڵه‌كانی داهاتوو له دایك بن
تا له شنه‌ی
گوڵه‌گه‌نمی ئه‌م هه‌ساره
بچێژێن و
ئه‌رخه‌یان بن
قه‌ت تامه‌زرۆی نههاتنتان نابینه‌وه
های له‌م ته‌لیسمه چێ نه‌كراوه
له‌م هارییه ژه‌نگاوییه
