سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
به‌ستێن و كه‌مه‌ربه‌ندی حه‌ز و كوڵپی ده‌روونم
تا دێ له هه‌ناو و هه‌نیه‌ی هێزه‌وه هه‌ستێ
چوار ده‌وری چله‌ی چلچله‌یی چاو و چرایه
بڕیاره به بێ هووده نه‌بێ بێته مه‌به‌ستێ
دونیا ده‌نكی دوڕڕ و گوهه‌ر هه‌ڵ ده‌بژێرێ
بۆ ده‌نگی دڵم كه‌زیه له سه‌ر تاسه نه‌به‌ستێ؟
مانگ و نیگه‌هی ئاوی شه‌رابی شه‌وی شیرم
جێژوانه له نێو حه‌وزی حه‌زی چاوه هه‌ڵئه‌ستێ
تا تیشكی كه‌نین و شه‌ره‌ری زولفی هه‌تاویش
دێت و شه‌ده‌كه‌ی چاری شه‌وی من هه‌ڵ ئه‌به‌ستێ
وڕماوی خه‌می پڕ له خه‌می خه‌رمه‌نی ئه‌برۆم
ئه‌گریجه وو ئاڵایی قژت لاده به ده‌ستێ
كێ بێ كه به كار و كه‌سه‌ری كه‌ونه‌وه كوژراو
كێ كه‌وچكی ناو كاسه‌یی سوڵتانی ئه‌له‌ستێ
دێوانه وو حه‌یرانی هه‌واڵی نه‌فه‌سێكم
تا باده وو په‌یمانه وو مه‌یخانه ده‌به‌ستێ
گێژ گێل و گلاوی گله‌یی گوڵ به‌ده‌نی تۆم
به‌ربووكی ژیان كوا سڵه‌مێ عه‌شقی له مه‌ستێ
نوقم و خنه‌كاوی بزه و تورموز و دووكه‌ڵ
كه‌ی یاری هه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره پڕ گوڵه هه‌ستێ
ژاكاوی ژیان ژاری به ڕاژانی فه‌زایه
په‌رژینی په‌ژاره‌م له ترێ خوێنییه خه‌ستێ
خوێن خۆری له من نایه نه‌وای بولبولی جێ‌ژوان
گۆرانی گوڵ و گۆل و گیا خوێنی ده‌مه‌ستێ
